سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری فێرخوازان دەکاتەوە، لە دەسپێکی ساڵی نوێدا کۆرسی ئامادەکاری (IELTS) و فێرکاری و بەهێزکردنی زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەکاتەوە، سێنتەرەکەمان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیان نرخی کۆرسەکانی کەمکردەوە بۆ بڕی (۳٥۰٫۰۰۰) سێ سەد و پەنجا هەزار دینار، ئەمەش لەپێناو بەشداریکردنی زۆرترین ڕێژەی فێرخوازان، هەروەک بەشداریکردن لە کۆرسەکەدا کراوەیە بۆ هەموو کەسێک، بۆ ئەو مەبەستە هەر فێرخوازێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دوای خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی کۆرسەکە، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بەڕێگەی ئۆنلاین.
کۆرسەکان پێک دێن لە:
١. کۆرسی ئامادەکاری IELTS
٢. کۆرسی فێربونی زمانی ئینگلیزی بۆ سەرجەم ئاستەکان
٣. کۆرسی فێربوونی زمانی عەرەبی.
٤.کۆرسی فێربوونی زمانی فارسی.
تێبینی: مامۆستایانی کۆرسی زمانی ئینگلیزی پێک دێن لە مامۆستای ئەمریکی و بەریتانی و ئوستورالی و کورد.
تێچووی کۆرسەکان و پەشیمانبوونەوە و قەرەبووکردنەوە:
• کۆرسەکان چوار مانگی فعلی دەخایەنن.
• تێچووی کۆرسەکە بۆ هەر چوار مانگەکە بڕی (۳٥۰٫۰۰۰) سێ سەد و پەنجا هەزار دینارە بۆ هەموو بەشداربووانی کۆرسەکە.
• تێچووی کۆرسەکە بە دوو قست دەبێت، قستی یەکەم بڕی (۲۰۰٫۰۰۰) دوو سەد هەزار دینارە لە سەرەتای کۆرسەکە لەفێرخوازان وەردەگیرێت، قستی دووەم بە بڕی (۱٥۰٫۰۰۰) سەد و پەنجا هەزار دینارە، دوای تێپەڕبونی دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی کۆرسەکە لە بەشداربووان وەردەگیرێت .
• پێش دەستپێكردنی كۆرسی یەكەم فێرخواز دەتوانێت پەشیمان بێتەوە، دوای ئەوەی بڕی (٥۰٫۰۰۰) پەنجا هەزار دینار لە پارەکەی دەبردرێت.
• لە (سێ) رۆژی یەكەمی كۆرسی یەكەمدا فێرخواز مافی پەشیمانبونەوەی هەیە، دوای ئەوەی بڕی (٤٠٪) پارەكەی لێدەبردرێت.
• دوای تێپەڕبوونی (سێ) رۆژ بەسەر دەستپێكردنی كۆرسەكە فێرخواز مافی پەشیمان بوونەوەی نامێنێت و هیچ بیانویەك قبوڵناكرێت بۆ پەشیمانبونەوە، لە ئەگەری نەهاتنی فێرخواز بۆ کۆرسەکە، بەهیچ شێوەیەک قەرەبوو ناكرێتەوە .
ڕێنماییەکانی بەشداریکردن:
• بەمەبەستی جیاکردنەوەی ئاستەکان، پێویستە هەموو فێرخوازێك بەشداری تاقیكردنەوەی پێشوەختی دیاری كردنی ئاست بكات.
• بەڵام ئەگەر فێرخوازێك بەخواستی خۆی داوای ئاستی دەسپێك "سەرەتایی" بکات ئەوا پێویست ناكات بەشداری تاقیكردنەوەی پێشوەختی دیاریكردنی ئاست بكات.
• لە هەفتەیەكدا (سێ) رۆژ دەوام دەكرێت و هەر رۆژێكیش (چوار) كاتژمێر وانە دەخوێندرێت.
• ئەگەر بەشداربوو لە تاقیكردنەوەی ئاستێك دەرنەچوو پێویستە هەموو وانەكان دووبارە بكاتەوە.
• هەر فێرخوازێك رێژەی ئامادەنەەبونی (۱۰٪) لە هەر ئاستێك تێپەر بكات بە كەوتوو دادەندرێت، مافی بەشداریکردنی لەکۆرسەکە لێ دەسەندرێتەوە.
• سێنتەری زمان خۆی بەرپرسیارە لە كاروبارە
ئیداریەکان ، بۆیە هەر گرفتێكتان هەبێت پێویستە راستەوخۆ ڕوبەڕوی سەنتەرەكەمانی بكەنەوە.
• سێنتەری زمان بریار لە چۆنێتی و شێوازەكانی كۆرسەكان دەدات.
پێداویستییەکان:
۱- پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین، لە خوارەوە لینکی فۆڕمەکە بەردەستە.
۲- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت .
۳- یەک وێنەی قەبارەی پاسپۆرت .
٤- فێرخواز پێویستە پێش دەستپێکردنی کۆرسەکان، سەردانی بەشی یاسایی زانکۆ بکات بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامەی (تعهد) بۆ پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی سێنتەری زمان و پێدانی پارەی قیستەکان.
٥- ناوتۆمارکردن ئێستا بەردەوامە ، تا ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۱۲/۳۱ .
کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن لە کۆرسەکانی سێنتەری زمان