University of Raparin Logo

فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان دەستپێکردنی دەوامی خوێندنی ئێوارانی ڕاگەیاند

 ڕاگرایەتى فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتییەکان/ئێواران، ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە بۆ ساڵى خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) ناویان دەرچووە بۆ خوێندنى ئێواران لەسەرجەم بەشەکانى فاکەڵتیمان، ڕۆژى سێ شەممە، بەروارى (٢٠١٦/١٢/٢٠)، کاتژمێر (٤:٠٠)ى ئێوارە، یەکەم ڕۆژى دەوامى فەرمی خوێندنى ئێواران دەبێت لە هەرچوار بەشى (یاسا، کارگێڕى، مێژوو، جوگرافیا)، بۆ ئەو کاندیدانەى کە تاوەکو ئێستا پەیوەندی (مباشرە) یان نەکردووە، ڕۆژانی (یەکشەممە و دووشەممە)، ڕێکەوتی (١٨ و ١٩/ ٢٠١٦/١٢). دوا کات دەبێت بۆ پەیوەندی کردن، دواى ئەو بەروارە فەرمانی وەرگرتنیان هەڵدەوەشێتەوە و خوازیارى یەدەگ لە شوێنیان دادەنرێت.

سەبارەت بەو خوێندکارانەی کە فۆڕمی خوێندنى ئێوارانیان پێشکەشکردووە، بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) و ناویان بە (کاندید) بەشێوەى بەرایی ڕاگەیەنراوە، بەهەمان شێوە ڕۆژى سێ شەممە، بەروارى (٢٠١٦/١٢/٢٠)، کاتژمێر (٤:٠٠)ى ئێوارە، یەکەم ڕۆژى دەوامى فەرمی خوێندنیان دەبێت، لە هەرچوار بەشى (یاسا، کارگێڕى، مێژوو، جوگرافیا)، بەڵام تاوەکو ناوەکانیان بەفەرمى لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى نەگەڕێتەوە، مامەڵەى پەیوەندی (مباشرە)یان لە زانکۆمان بۆ ناکرێت.

بۆ ئەو خوێندکارانەی کە فۆڕمی خوێندنى ئێوارانیان پێشکەشکردووە، بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) و ناویان بە (خوازیار) بەشێوەى بەرایی ڕاگەیەنراوە، تاوەکو ڕەزامەندى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیان بۆ نەگەڕێتەوە، هیچ مامەڵەیەکیان بۆ ئەنجام نادرێت، و پێویستە چاوەڕێ بکەن.

ڕاگرایەتى فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتییەکان/ئێواران