سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە، کە بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۱٥-۲۰۱٦) لە بەشی سامانی ئاژەڵ وەرگیرابوون، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی خوێندکاران و کەمی هۆڵەکانی خوێندن ، خوێندنەکەیان دواخرا بۆ ئەمساڵی خوێندن (۲۰۱٦-۲۰۱۷) ، زانکۆمان بۆ خوێندنی ئەمساڵ بەشی باخداری کردووەتەوە، کە ئەمساڵ تەنیا خوێندکارانی وەرگیراوی ساڵی پار لەبەشی سامانی ئاژەڵ، ئەوانەی خوێندنیان دواخراوە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ گۆڕینی بەشەکەیان.
بۆ ئەم مەبەستە ئەو خوێندکارانەی ئارەزوی گۆڕینی بەشەکەیان دەکەن، پێویستە لە ڕۆژی سێ شەممە ۲۰۱٦/۱۲/٦ تا ڕۆژی پێنج شەممە ۲۰۱٦/۱۲/۸، ناوی سیانی خۆیان لەگەڵ ناسنامەی کەسی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
تێبینی :
۱- ڕۆژی یەک شەممە ۲۰۱٦/۱۲/۱۱ ، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دەوامی خوێندکارانی قۆناغی یەک دەبێت لە هەردوو بەشی (سامانی ئاژەڵ،باخداری) هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی زانکۆمان .
۲- گۆڕینی بەشی سامانی ئاژەڵ بۆ بەشی باخداری بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی ساڵی پار ئارەزوومەندانەیە ، ئەو خوێندکارانەی بەشەکەیان ناگۆڕن بۆ ئەمساڵی خوێندن دەتوانن لە بەشی سامانی ئاژەڵ بخوێنن .