زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی، ئاگاداری گشت فەرمانبەران و مامۆستایانی (میلاک+گرێبەست)ی زانکۆمان دەکاتەوە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی "بایۆمەتری" سیستەمی بە ئەلکترۆنیکردنی تۆماری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانی (یەکشەممە،دوو شەممە،سێ شەممە) ڕێکەوتی ٤-٥-٦ / ۱۲ / ۲۰۱٦، سەردانی بانکی مەرکەزی ڕانیە بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمەکە، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
هەروەک ئاگاداری فەرمانبەران و مامۆستایانی فاکەڵتی پەروەدەی قەڵادزێ دەکەین، دەتوانن سەردانی بانکی قەڵادزێ بکەن بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان .
پێداویستییەکان:
١- مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک: رەگەزنامەی باری شارستانی نوێکراوە یاخود کارتی نیشتمانی
٢- مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست: پاسپۆرت