University of Raparin Logo

ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەبارەی پشووەکانەوە

 سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە پشووی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/٤/۹ زانکۆی ڕاپەڕین ناگێرێتەوە، دەوامی ئاسایی لە گشت کولێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکرێت، هەروەها هیچ پشوویەك لەمانگی چواردا كە تایبەت كراون بە بۆنەکان زانكۆی ڕاپەڕین ناگرێتەوە و دەوامی ئاسایی دەبێت لە زانکۆ . 

ئەم ڕاگەیەنراوەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەکاتێکدایە کە وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕۆژی یەکشەممە ۲۰۱۷/٤/۹ ی بەبۆنەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوی عێڕاق، وەکو پشووی فەرمی ڕاگەیاند، هەروەک ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتەی کە بەهۆی بایکۆتەوە لەدەست خوێندکاران چووە، لە ڕۆژانی پشوودا دەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاسایی بێت .