ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری گشت خوێندکارانی دەوامی ئێوارانی دەکاتەوە لەسەرجەم بەشەکان، پێویستە له ڕۆژی دووشەممە ۲۰۱۷/٤/۳ وە لە هۆڵەکانی خوێندن ئامادەبن، هەر خوێندکارێک لەم بەروارەوە ئامادە نەبێت سەرباری ئەوەی ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەری دەگیرێتەبەر، هەروەها لە کۆششی ساڵانەی هەر وانەیەک لە هەژماری دەشکێنرێت .
لە دوای پشووی بەهارەی خوێندن تا ئێستا خوێندکارانی دەوامی ئێواران پەیوەندیان بەهۆڵەکانی خوێندنەوە نەکردووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی یەک هەفتەیە دەوامی خوێندن لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاسایی بووەتەوە .