بەشی مێژووی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، ۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی ( ھەلسەنگاندن و پێداچوونەوەی پرۆگرام و پێرستی بابەتەکانی خوێندنی بەشی مێژوو ) لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٣ / ٤ / ٢٠١٧ سازدەکات، بە ئامانجی کۆکردنەوەی سەرنج و راسپاردەکان لەلایەن مامۆستایانی بەشەوە سەبارەت بەھەر بابەتێک لە بابەتەکانی پرۆگرامەکان، لە پێناو بەرەو پێشبردن و چاکسازیکردن لە بابەتەکاندا.
