سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران دەكاتەوە، کە پشووی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/٤/۱۹ زانکۆی ڕاپەڕین ناگرێتەوە، دەوامی ئاسایی لە گشت کولێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکرێت .
ئەمە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریداوە سەری ساڵی ئێزدییەکان کە بەچوارشەممەی سور ناسراوە دەکاتە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/٤/۱۹، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم پشووی ڕەسمی بێت، بەڵام بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتەی کە بەهۆی بایکۆتەوە لەدەست خوێندکاران چووە، لە ڕۆژانی پشوودا دەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاسایی بێت .