لە رێکەوتی۲۳ی ئایار، بەشی فەلسەفەی لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆ ڕاپەڕین دیداری( قەڵەمێکی ئازا) بۆ شاعیری نەمر "میرزا مەنگوڕ" سازدەکات.
دیدارەکە هەردوو تەوەری هزریی و ئەدەبی لە خۆدەگرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری توێژەران و نوسەرانی بواری ئەدەب دەکەین کە ناونیشان و پوختەی بابەتەکانیان بە تەنها (لاپەڕەیەکی A4) بنێرن بۆ ئیمەیڵی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
دواکات بۆ ناردنی ناونیشان و پوختەی بابەتاکان، ٢٠١٧/٥/١ دەبێت .
وەڵامدانەوەی خوازیاران لەلایەن لیژنەی زانستی و باڵای دیدار بۆ بەشداریکردن لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٥/٤ دەبێت.
بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر: ٠٧٧٠١٤٤٠٧٨٢ - ٠٧٥٠١٢٤٠٤٧٣