University of Raparin Logo

ئاگارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سەبارەت بە پشووی ڕۆژی "یەکی ئایار"

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران دەكاتەوە، کە پشووی ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/٥/۱ زانکۆی ڕاپەڕین ناگرێتەوە، دەوامی ئاسایی لە گشت کولێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکرێت .

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ساڵنامەی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی یەکی ئایاری هەموو ساڵێک لە سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان پشووی ڕەسمییە، بەڵام بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین و، لەپێناو سودبینینی زیاتری خوێندکاران لەوکاتەی لەبەردەستدا ماوە بۆ خوێندن، ڕۆژی دوو شەممە کە دەکاتە یەکی ئایار، لەزانکۆی ڕاپەڕین دەوامی ئاسایی دەبێت و پێویستە مامۆستایان و خوێندکارانیش پابەندی دەوامی ئاسایی بن.