بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە، کە ڕۆژی دووشەممە ۲۰۱۷/٥/۱٥، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆ بکەن، ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
٭ کۆپییەک لەناسنامەی باری شارستانی
٭کۆدی بایۆمەتری موچە (لە بانک بە فەرمانبەران دراوە)
بەپێچەوانەوە هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک زانیارییەکان نەنێرێت، ئەوا بۆ مانگەکانی داهاتوو، ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
سەرنج:
- دواکات بۆ ڕەوانەکردنی زانیارییەکان، کۆتایی دەوامی ڕۆژی یەکشەممە ۲۰۱۷/٥/۲۱ دەبێت.
- سەبارەت بە مامۆستا و فەرمانبەرانی فاکەڵتی پەروەردە/قەڵادزێ، پێویستە زانیارییە داواکراوەکان ڕەوانەی هۆبەری ژمێریاری فاکەڵتی پەروەردە بکەن .
بەڕێوەبەرایەتی دارایی