زانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بەپسپۆڕی شوێنەوارناسی ھەیە، ھەر بەڕێزێک بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرای لەپسپۆڕی شوێنەوارناسی ھەیە، دەتوانێت داوای گواستنەوەی ڕاژەکەی بکات لەفەرمانگەکەیەوە بۆ زانکۆی راپەڕین بەشێوەی تەنسیب.
ھەر کەسێک خوازیارە راژەکەی بۆ زانکۆی ڕاپەڕین بگوازێتەوە دەتوانێت سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین بکات، رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە کاتژمێر (٨:٣٠ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ).
شوێن: سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، نھۆمی یەکەم
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین