University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ فرۆشتنی كەل و پەلە لەكاركەوتووەكانی زانكۆ

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری گشت ئارەزومەند و كڕیاڕانی (ناوخۆیی،بیانی) دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی گشت كەل وپەلە لەكاركەوتووەكان بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا كە خەمڵاندنیان بۆ كراوە پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦)ی هەمواركراو، ماددە (٢٦) خاڵی (یەكەم)،

هەر لایەنێك ئارەزووی كڕینیان دەكات پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی دووەم بكات بەمەبەستی دانانی بارمتەی یاسایی كە كەمتر نەبێت لە (٢٠%) ی نرخی خەمڵێنراوی كەلوپەلەكان كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كە زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

تێبینی/
١- ڕۆژی ئەنجامدانی زیادكردنەكە دەستپێدەكات لەڕۆژی یەكشەممە بەرواری (٦ / ٤ / ٢٠١٧) لە سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی 0
٢- ئەم بانگەوازە بۆ جاری یەكەمە.
٣- پێویستە ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت لە ماوەی یەك هەفتەدا نرخی كەلوپەلەكان بدات و لە زانكۆ بیانباتە دەرەوە.
٤- ئەگەر رۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشووی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادكردنەكە دەكرێت.
٥- بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).