University of Raparin Logo

هەلی گواستنەوەی (٣) فەرمانبەر بۆ راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت، كە پێویستی بەگواستنەوەی راژەی (٣) فەرمانبەر هەیە بەشێوەی تەنسیب لە دامودەزگاكانی حكومییەکانەوە بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆ، لەڕێگەی پێشكەشكردنی سی ڤی و كێبڕكێ-وە، هەركەسێك مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت سی ڤی پێشكەش بكات.

پێویستە داواكار ئەم مەرجانەی تێدابێت:

• دەرچووی کۆلێژ یان پەیمانگا بێت لە بەشی راگەیاندن، یاخود ئەزموونی کاری راگەیاندنی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
• شارەزاو بەتوانابێ لەزمانەکانی (کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی).
• خاوەن کارامەیی و ئارەزووی ھەبێت لەکارکردن لەبواری راگەیاندندا.
• شارەزایی ھەبێت لەبەکارھێنانی کۆمپیوتەرو ئینتەرنێتدا.
• دەبێت داواکار لارینەبوونی فەرمانگەکەی یان وەزارەتەکەی بھێنێت بۆ چاوپێکەوتن.
• شارەزایی لەبواری فۆتۆگرافی ھەبێت.
• شارەزایی ھەبێت لەھونەرەکانی نووسینی ھەواڵ و چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی.

سی ڤی-یەكانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) ، یاخود پێداویستییەكانتان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن - سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین – نهۆمی سێهەم.
دوا کات بۆ وەرگرتنی دواكارییەكان ٢٠ / ٦ / ٢٠١٧ یە.