سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت كە پێویستی بەگواستنەوەی راژەی (٣) فەرمانبەر هەیە بەشێوەی تەنسیب لەدامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمەوە لەرێگەی پێشكەشكردنی سی ڤی و كێبڕكێ-وە، بۆ كۆلێژی زانست .
پێویستە داواكار دەرچووی بەشەكانی كیمیاو فیزیاو بایۆلۆجی بن.
سی ڤی-یەكانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) ، یاخود پێداویستییەكانتان بنێرن بۆ هۆبەی پەیوەندییەكان- سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین – نهۆمی سێهەم.
دوا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی دواكارییەكان ٢٠١٧/٦/٢٠
