University of Raparin Logo

ئەنجامی بەرایی ماستەرو دکتۆرا بۆ سیمیتەری ھاوینە (٢٠١٦ – ٢٠١٧) رادەگەیەنرێت

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ سێشەممە (١٣ / ٦ / ٢٠١٧)، لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی بەرایی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ سیمیستەری ھاوینەی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ – ٢٠١٧)، دەرئەنجامەکان بڵاودەکرێنەوە.


زانکۆی راپەڕین وەک زانکۆیەکی حکومی لەچەند بوارێکی جیاوازدا خوێندنی ماستەرو دکتۆرای بۆ سیمیستەری ھاوینە کردۆتەوە، لەوانە ماستەر لە زانستەمرۆڤایەتییەکان لەپسپۆڕیەکانی (مێژوو و فەلسەفە)، ھەروەھا ماستەر لە پسپۆڕیەکانی زمان و ئەدەبی کوردی، ھەروەک ماستەر لەپسپۆڕییەکانی زمان و ئەدەبی عەرەبی.
لەھەمان کاتدا لەزانکۆی راپەڕین خوێندنی دکتۆرا لە پسپۆڕییەکانی زمان و ئەدەبی کوردی کراوەتەوە.
لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی بەرایی ماستەرو دکتۆرا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، و بەبڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین بڕیارە ئەمڕۆ لەڕێگەی وێب سایتی فەڕمی زانکۆی راپەڕینەوە ئەنجامەکان رابگەیەنرێن.
ھەر بەپێی نووسراوی وەزارەت کە ئەمڕۆ (١٣ / ٦ / ٢٠١٧) ئاڕاستەی زانکۆی راپەڕین کراوە ماوەی (٣) رۆژ بۆ سکاڵاو تانەگرتن دانراوە، کە لەزانکۆی راپەڕین رۆژانی (١٤-١٥-٢٠١٧/٦/١٦) دانراوەو بۆ پێشکەشکردنی سکاڵای تانەگرتن دەتوانن سەردانی خوێندنی باڵا بکەن لە سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، نھۆمی سێھەم.