ئاگاداری ئەو فێرخوازانە دەکەینەوە کە بە ئۆنڵاین خۆیان تۆمارکردووە لە بەرواری ٢٠١٧/٧/٢ تا ٢٠١٧/٧/٥ کە دوا وادەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی
ڕاییکردنی کاروباری یاسایی و پێدانی کرێی کۆرسەکان و دوای ئەو بەروارە پێشکەشکردن ڕادەگیرێت و هیچ فێرخوازێك وەرناگیرێت.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٠١٧/٧/٥، کاتژمێر ٣ـی دوای نیوەڕۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە بینای کۆلێژی بنەڕەت، نهۆمی سێیەم ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان
زانکۆی ڕاپەڕین/ بینای سەرۆکایەتی/ نهۆمی سێیەم