راگەیاندنی زانکۆ
بڕیارە رۆژانی ١٨ - ١٩ / ٧ / ٢٠١٧، لە ھۆڵی کۆلێژی زانست لەزانکۆی راپەڕین وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە بۆ وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی رێکبخرێت.
لە وۆرکشۆپەکەدا کە رۆژانە کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی تا (١)ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، چەند مامۆستایەکی بە ئەزموون وانەی تێدا دەڵێنەوە، لەوۆرکشۆپەکەدا مامۆستایانی وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی بەشداری تێدا دەکەن و ھاوکات وۆرکشۆپەکە کراوەیە بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین.