ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەشەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکەین کە لە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە (١٦ / ٧ / ٢٠١٧)، دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ خولی یەکەم وەرگرنەوە.
خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی (یاسا، مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە) دەتوانن سەردانی بەشەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی دەرئەنجامی
تاقیکردنەوەکان، بۆ ئەو مەبەستەش خوێندکاران پێویستە ئەم پێداویستیانەیان پێ بێت بەپێچەوانەوە ناتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەربگرنەوە:
١. پێویستە سەرجەم خوێندکاران فۆرمی ئەستۆپاکی لەگەڵ خویان بھێنن .
٢. پێوستە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی سەرجەم بەشەکان" پێناسی زانکۆ" لەگەڵ خۆیان بھێننەوە.
راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان