University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی بەشی باخداری و سامانی ئاژەڵی لە زانکۆی ڕاپەڕین

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەشەکانی باخداری و سامانی ئاژەڵی دەکەین، کە رۆژی دووشەممە (۲۰۱۷/۷/۱۷) دەتوانن سەردانی بەشەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ خولی یەکەم .
ئەو خوێندکاران ئەستۆ پاکیان تەواو نەکردووە پێویستە فۆڕمی ئەستۆپاکی تەواو بکەن و سەردانی تۆماری بەشەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان.

تێبینی / ئەو خوێندکارانەی ئەستۆپاکییان گێڕاوەتەوە بۆ تۆماری بەشەکان پێویست ناکات سەردانی تۆمار بەش بکەن ، بەڵکو پێویستە سەردانی ئیمێڵەکانیان بکەن و ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەربگرنەوە .