University of Raparin Logo

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی بەیانیان رادەگەیەنێت

 

کاتژمێر (٤)ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/٠٧/١٩ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی بەیانیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ ڕادەگەیەنێت.

 

پێویستە خوێندکاران ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێبکەن.
١- سەردانی وێب سایتی زانکۆی راپەڕین بکەن بە ناونیشانی www.uor.edu.krd
٢- دواتر لە پەیجی سەرەکی وێب سایت لە سەر لینکی (( ئیمەیڵ )) کلیک بکرێت.
٣- ئیمەیڵ و وشەی تێپەر لە شوێنی دیاریکراو داخڵ بکرێت.
٤- ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندکار لەگەڵ فۆرمی گازندە بەشێوەی ھاوپێچ ئاڕاستەی ئیمەیڵی خوێندکار دەکرێت.
٥- ئەو خوێندکارانەی ئەنجامەکەیان بە دەست نەگەیشتووە ئەستۆپاکیان ئەنجام نەداوە و پێویستە ئەم کارە پێشتر ئەنجام درابێت. یاخود سەردانی کۆلێژ بکەن.
٦- ئەو خوێندکارانەی ئەستۆپاکیان ئەنجام داوە و ئەنجامەکەیان بەدەست نەگەیشتووە پێویستە لەڕێگەی بەشەوە نامەی پەیجی کۆلێژمان، ئاگادارمان بکەنەوە .
٧- ھەر خوێندکارێک وشەی تێپەڕی ون کردبێت یاخود لە یادی چووبێت دەتوانێت سەردانی ھۆبەی پلان و ئاماری کۆلێژ بکات بە مەبەستی وەرگرتنەوەی وشەی تێپەر (تێبینی: ئەم حاڵەتە تەنھا بۆ یەکجار ئەنجامدەدرێت بۆیە پێویستە ھەوڵبدەن لە پاراستنی ئیمەیڵ و وشەی تێپەر لە ماوەی چوار ساڵی خوێندندا)

راگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت