University of Raparin Logo

ڕاگەیاندنى پۆستێک لە زانکۆى ڕاپەرین

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ جارى یەکەم پۆستى ( فاکەڵتى پەروەردە ) لە زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.

یەکەم / مەرجەکان :

پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم/ تێبینى :

چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى بزانیت .
پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى یەک شەممە(٢٠١٧/٧/٣٠) دەبێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).