University of Raparin Logo

زانکۆی کوردستان لەسنە کۆڕسێکی فێربوونی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە

زانکۆی کوردستان لەسنە کۆڕسێکی یەک مانگی فێربوونی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە، ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین ئەوانەی کە ئارەزومەندن بۆ بەشداریکردن لە خولەکەدا لەڕێی پەیوەندییەکانی زانکۆوە خۆیان تۆماربکەن.

ماوەی خولەکە: ٦/ ٨ / ٢٠١٧ تاکو ٦ / ٩ / ٢٠١٧

تێچووی خولەکە:٤٢٥$ ( زانکۆمان لە هەوڵدایە بۆ کەمکردنەوەی پارەکە)

ئەم پارەیە تێچووی کۆڕسەکە، شوێنی مانەوە، خواردنی نیوەڕۆیان و ئێواران، وە گەشتەکانە.

ڕۆژانە لەدوای کۆڕسەکە فێرخوازان گەشتی ناو شاری سنەیان پێدەکرێت و لەکۆتایی هەموو هەفتەیەك گەشتی شارە فارسیەکانی دەورووبەری سنەیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بە فارسی قسە بکەن.  

دەتوانن لەڕێی ئەم ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵەوە خۆتان تۆماربکەن:
Email:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Tel: 07702239615

Tel: 07501518521
Tel: 07501213413