لە رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٨ /٩ /٢٠١٨، رایدەگەیەنین، کە زانکۆمان لە (٥) بەشیدا لە ھەردوو کۆلێژی (پەروەردەی بنەڕەت، و پەروەردە) خوێندنی ئێواران بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠١٨-٢٠١٩) دەکاتەوە، بەم مەرج و تایبەتمەندییانەی خوارەوە:
١. پێشکەشکار دەبێت بڕوانامەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی (زانستی یان وێژەیی) ھەبێت. لەرێگەی ئۆنلاینەوە داواکاری پێشکەش دەکات.
٢. بۆ دەرچوانی پەیمانگا و ئەوانەی لەرێگەی ئۆنلاینەوە ناتوانن تقدیم بکەن سەردانی تۆماری کۆلێژەکان بکەن، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم.
٣. مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچون لە شەشەمی ئامادەیی رەچاو ناکرێت.
ژ کۆلێژ بەش ژمارەی خوێندکار کرێی ساڵانەی خوێندن
١. پەروەردەی بنەڕەت/ رانیە ئینگلیزی (٦٠) (٢) دوو ملیۆن دینار
٢. پەروەردەی بنەڕەت/ رانیە باخچەی ساوایان (٤٥) (١٣٠٠٠٠٠) ملیۆن و سێ سەد ھەزار دینار
٣. پەروەردە/ قەڵادزێ عەرەبی (٦٠) (١٣٠٠٠٠٠) ملیۆن و سێ سەد ھەزار دینار
٤. پەروەردە/ قەڵادزێ ئینگلیزی (٧٠) (٢) دوو ملیۆن دینار
٥. پەروەردە/ قەڵادزێ کوردی (٦٠) (١٣٠٠٠٠٠) ملیۆن و سێ سەد ھەزار دینار
٦. لە بەرامبەر خوێندنی ئێواران، خوێندکار ساڵانە بڕێک پارە دەداتە زانکۆ و بۆ ھەر بەشێک بڕێک دیاریکراوە.
٧. پێشکەشکار ئەرکی نیشتەجێبون و دەرماڵەی ناکەوێتەسەر ئەستۆی زانکۆ.
سەرنج:
• لە ھەر بەشێک ژمارەی خوێندکار لە (١٥) کەمتربێت، فەرمانی کردنەوەی بەشەکە ھەڵدەوەشێتەوە.
• ماوەی پێشکەشکردن تەنھا دووھەفتەیە، لە (١٨ /٩ /٢٠١٨) تاوەکو (٢ /١٠ /٢٠١٨) بەردەوام دەبێت.
• شوێنی وەرگرتنی فۆرمی پێشکەشکردن ئەو کۆلێژەیەیە، کە خوێندکار دەیەوێت لێی بخوێنێت.