پاڵپشت بە بڕگەی (چواردەیەم) لە رێنماییەکانی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩). (زانکۆی راپەڕین) بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩)، خوێندنی (پاراڵێڵ) لە سەرجەم بەشەکانی بکاتەوە.
مەرج و رێنماییەکانی خوێندنی (پاراڵێل):
١- خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی (زانستی یان وێژەیی) ھەبێت.
٢- پێنج ساڵ بەسەر دەرچونی خوازیار لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی تێپەڕنەبوبێت.
٣- نابێت تەمەنی خوازیارلە (٤٠) ساڵ زیاتر بێت.
٤- کەمترین کۆنمرەی ساڵی وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ چونە نێو پێشبڕکێی وەرگرتن.
٥- لە کۆلێژەکانی (ئەندازیاری، یاسا) رەچاوی (٣٥) نمرە کەمتر لە کۆنمرەی وەرگیراو لەو ساڵەی خوێندن دەکرێت، و لە بوارەکانی تردا (٤٥) نمرە کەمتر لە کۆنمرەی وەرگیراو.
٦- رەچاوی وانەی پەیوەنددار (دروس المفاضلە) دەکرێت.
٧- پێشکەشکردن لەرێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت. بۆ دەرچوانی پەیمانگا و ئەوانەی بە ئۆنلاین ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن راستەوخۆ سەردانی تۆماری گشتی زانکۆبکەن.
٨- دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگاکان مافی پێشکەشکردنیان ھەیە لەسەر بنەمای کۆنمرەی ئامادەییان.
٩- لەبەرامبەر خوێندن بەم سیستمە، خوێندکار ساڵانە بڕێک پارە دەدات(بەقست)، ئەنجومەنی زانکۆ بۆ ھاوکاریکردنی خوێندکاران ٢ لەسەر ٣ی بڕی ئەو پارەیەی دیاریکردوە، کە لە فەرمانی وەزاریی ژمارە (٩/٨٧٠٧) لە (٢٢ / ٥/ ٢٠١١)دا ھاتووە. واتە بەمجۆرە دەبێت:
- بۆ بەشی (ئەندازیاری) بڕی چوار ملیۆن دینارە بۆ ھەرساڵێک.
- بۆ بەشەکانی (پەرستاری، زانستی تاقیگەی پزیشکی) بڕی سێ ملیۆن دینارە بۆ ھەرساڵێک.
- بەشە زانستە سروشتی و کردارییەکان (کیمیا، کۆمپیوتەر، بیرکاری، سامانی ئاژەڵ، باخداری)، بڕی (٢,٦٧٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و شەش سەد و حەفتا ھەزار دینارە بۆ ھەرساڵێک.
- بەشە پەروەردەیی و مرۆییەکان (یاسا، کوردی، عربی، ئینگلیزی، مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە، پەروەردەو دەرونزانی، باخچەی ساوایان) تەنھا دوو ملیۆن دینارە، بۆ ھەرساڵێک.
١٠- (دابەزین، گواستنەوە) بۆ وەرگیراوان بەم سیستمە ناکرێت.
سەرنج:
• ماوەی پێشکەشکردن بۆ ماوەی دووھەفتەیە (١٨ /٩ /٢٠١٨) تا (٢ /١٠ /٢٠١٨). لە رۆژانی دەوام.
• شوێنی پێشکەشکردن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی.