ڕونکردنەوەیەکی کورت لە سەر تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی کاندیدانی ماستەر و دکتۆراو نازناوی زانستی و بۆردی پزیشکی :
١- تاقیکردنەوەکە کەرتی حکومی و تایبەتی و ( کاندیدانی بۆردی پزیشکی کە لە ٢٠١٧- ٢٠١٨ وەرگیراون) دەگرێتەوە و تەنها لە زانکۆکانی ( صلاح الدین، سلێمانی، دهۆک، ڕاپەڕین) ئەنجام دەدرێت.
٢- بەشداربوو مەرجە یان یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی (IELTS,TOEFL,PTE) هەبێت یان پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست خۆی بۆ یەکێک لەو تاقیکردنەوانە تۆمار کردبێت و هەروەها پێش تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە بەرواری ٢٠١٨/٩/٢٦ فەرمانی زانکۆیی کاندیدبوون و ئەنجامی تاقیکردنەوەکە یان پسولەی پارەدانی خۆ تۆمارکردن پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان بکات. بۆ نازناوی زانستی پێویستە پشتگیری زانکۆ پێشکەش بکرێت.
٣- پێویستە تاکو بەرواری ٥\١٠\٢٠١٨ ئەنجامی تاقیکردنەوەکان پێشکەش بە سەنتەرەکانی زمان بکرێت، بە پێچەوانەوە هەر ئەنجامێک بکەوێتە دوای ئەو بەروارە لەم کۆرسەی ئێستا بێبەش دەبێت و دەکەوێتە کۆرسەکانی داهاتوو، کە رەنگە بە هۆی ئەم دواکەوتنەوە بەشێک لە کاندیدەکان ترقین قید بکرێن. بۆیە ئامۆژگاریمان ئەوەیە ئەو تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیانە ئەنجام بدرێن کە ئەنجامەکانیان لە هەفتەیەک زیاتر دوا ناکەوێت.
٤- ئەگەر ئەو تاقیکردنەوانەی لە خاڵی دووەم ناویان هاتووە بەسەرچووبن قبوڵ دەکرێن، بە مەرجێک لە لایەن زانکۆکانەوە راستی و دروستی واتا ڕاستاندنیان (Verification of Authenticity) بۆ ئەنجام درابێت، بڕوانامەکانی سەنتەری زمان کە بۆ وەرگرتن لە ماستەر و دکتۆرا لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست قبوڵکراو نین.
٥- کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی ئازادن لە چ زانکۆیەک ( صلاح الدین، سلێمانی، دهۆک، ڕاپەڕین) تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدەن. بەڵام بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی و لۆد لەسەر زانکۆکانی صلاح الدین و سلێمانی وا باشترە دانیشتوانی قەزای سۆران و کۆیە خۆیان لە زانکۆی ڕاپەڕین تۆمار بکەن.
٦- ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان بە هاوکاری رێخراوی ئەمیدئیست و هەروەها ئەو تاقیکردنەوانەی کە لە خاڵی دووەم ناویان هاتووە دەبنە پێوەر بۆ دیاریکردنی ئاست.
٧- کاتژمێرەکانی خوێندنی ئاستە جیاوازەکان تاکو ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە و دوای تاقیکردنەوەکە سەنتەرەکانی زمان و رێخراوی ئەمیدئیست بڕیاری لەسەر دەدەن و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دوا بڕیاری لەسەر دەدات.
٨- پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بریتین لە : قەڵەم جافی شین، ناسنامەیەک کە وێنەی بەشداربووی لەسەر بێت. وێنەیەک لە پاسپۆرت.
٩- ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بە تایبەت مۆبایل رێگە پێدراو نین بۆ هۆلەکانی تاقیکردنەوە. تێبینی: پێویست ناکات خۆئامادەکردن و سەعی بکەیت و خۆت توشی دڵە راوکێ و پەستان بکەیت، چونکە تاقیکردنەوەکە تەنها بۆ دیاریکردنی ئاستە. بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
صلاح بابکر بەڕێوەبەری سینتەری زمان