University of Raparin Logo

رێنمایی و پێداویستی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆی راپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی 2018–2019

زانكۆی راپەڕین، وێرای پیرۆزبایی و بەخێرهاتنی خوێندكاری ئازیز، كە لەبەش و كۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین، ناویان هاتۆتەوە. پێتانڕادەگەیەنین كە بۆ دەستپێكی خوێندنت پێویستە سەردانی ناوەندی وەرگرتن لە وێب سایتی زانكۆ (www.uor.edu.krd) بكەیت و فۆڕمی زانیاری پڕبكەیتەوەو خۆت تۆمار بكەیت، دواتر فۆڕمەكە پرنت دەكەیت. و سەردانی ئەو بەشە دەكەیت كە ناوت لێی دەرچووە. پاشان سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ بكە بۆ دروستكردنی باج و بەڵێننامە و كەفالەت.

هەروەكو فۆڕمەكانی (دەستەبەری دارایی، بەڵێننامە خوێندنی بەیانیان (بەخۆڕایی)، بەڵێننامە خوێندنی بەیانیان ( پارالێل ) و خوێندنی ئێواران)، لێرەوە پڕبكەیتەوەو بیگەڕێنیتەوە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی).

 

کلیک بکە بۆ بینینی فۆرمی زانیاریی خوێندکاران

 

تێبینی/ خوێندکاران دەتوانن لەرۆژانی دەوام (شەممە تا پێنجشەممە) کاتژمێر (٨:٣٠) بۆ (١)ی دواینیوەڕۆ سەردانی کۆلێژەکان  بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانتان.