University of Raparin Logo

رونکردنەوەیەک لەسەرۆکایەتی( زانکۆی راپەرین) ەوە

دوا بەدوای داواکاریمان لەخوێندکارانی وەرگیراو لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت / خوێندنی ئێواران بۆ ھێنانی بڕوانامەی قۆناغی ئامادەیی کە لەسالی خوێندنی ( ٢٠١٤-٢٠١٥ ) وەرگیراون، بەشێک لە خوێندکارانی نیگەران کردوە و وا ھەستیان کردوە کە بڕوانامەکانیان ون بوبێت، بەڵام دوای بەدواداچونمان، بەپێویستی دەزانین ئەوە روون بکەینەوە کە وەرگیراوانی سالی خوێندنی ( ٢٠١٤-٢٠١٥) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت / خوێندنی ئێواران ئەوکات وا دانراوە، کە لە دۆسیەکانیان تەنھا ئەو فۆرمەی کە لەسەرەتای داواکاری بۆ وەرگرتن لەلایەن خوێندکارەوە پێشکەش بە کۆلێژ کراوەو نمرەی خوێندکاری بە مۆرو واژۆی خوێندنگاکەی و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی لەسەرە پێویست بوو بێت بۆ دۆسیەکانیان، بۆ ئەو مەبەستە دوای وردبینی دۆسیەی سەرجەمیان لەخوێندنی ئێواران دەرکەوت کەلەسەرەتاوە بە پێویست نەزانراوە کە بروانامەی ئامادەییان لێ وەربگیرێت، بەلام لەبەرئەوەی دۆسیەی خوێندکار بۆ ماوەیەکی زۆر لە زانکۆ دەپارێزرێت و لەپێناو ئەوەی لەداھاتودا توشی ھیچ کێشەیەکی یاسایی و کارگێری نەبن، زانکۆمان بە پێویستی زانیوە وەک مەرجێک سەرجەم خوێندکاران بروانامەی ئامادەیی لە دۆسیەکانیاندا ھەبێت، بۆیە بەم رونکردنەوەیە سەرجەم خوێندکاران و دەرچوان دڵنیادەکەینەوە کە ھیچ دەنگۆو پروپاگەندەیەک رێگرنابێت لە ھەولەکانمان بۆ پێشکەوتنی زانکۆمان.

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرین