University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین چالاکی چونە سەرشاخ ڕێکدەخات

بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکات، کە لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانیدا ڕۆژی پێنج شەممە (١ / ١١ / ٢٠١٨ ) گەشتێکی چوونە سەرشاخ  ڕێکدەخات، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری بکات لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە مەبەستی ناونووسین.

چالاکییەکە بۆ ناوچە شاخاوییە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، لە هەر هەفتەیەکدا یەک ڕۆژ گەشتەکە ئەنجام دەدرێت.