کتێبخانەی هەورامان و ناوەندی بڵاوکردنەوەی جەمال عیرفان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی شەممە ٢٠١٨/١١/٣ ، پێشانگایەکی کتێب لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکەنەوە.
پێسانگاکە ماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەک داشکاندنی (٣٠% بۆ ٥٠%) بۆ کتێبەکان لە بواری ( مێژوو،جوگرافیا،ئاینی ،پەروەردە و دەرونناسی، زمانەوانی سیاسی، ئەدەب و بوارە زانستییەکان ) کراوە .
بابەتەکانی ناوەندی بڵاوکردنەوەی جەمال عیرفان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان نمایشدەکرێن .
بابەتەکانی کتێبخانەی هەورامان لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت نمایشدەکرێن.