University of Raparin Logo

خولی میوزیک و شێوەکاری له زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری گشت خوێندکاران دەکاتەوە، کە خولێکی هونەری لەبواری میوزیک و شێوەکاری (وێنەکێشان) بۆ خوێندکارانی ئارەزوومەندی بواری هونەری دەکاتەوە.

هەر خوێندکارێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری بکات بە مەبەستی ناو تۆمارکردن.
تێبینی / دواکات بۆ خۆتۆمارکردن ڕۆژی ۲۰۱۸/۱۱/۲۹ دەبێت.

ڕێنمایی خول:
۱- خولەکە ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.
۲- پێداویستییەکانی خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆوە دابیندەکرێت .
۳- کاتی بەڕێوەچوونی خول بەپێی خواستی زۆرینەی بەشداربووان دادەنرێت.
٤- وانەکان لەلایەن مامۆستای پسپۆڕ لەبواری میوزیک و شێوەکاری دەوترێنەوە.
٥- شوێنی ناوتۆمارکردن سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری.