University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جاری سێیەم چالاکی چونە سەرشاخ ئەنجامدەدات

بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری گشت مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکات، لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانیدا بۆ جاری سێیەم گەشتی چوونە سەرشاخ ڕێکدەخات، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٩ / ١١ / ٢٠١٨ ) ، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری بکات لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە مەبەستی ناونووسین.

چالاکییەکە بۆ ناوچە شاخاوییە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، لە هەر هەفتەیەکدا یەک ڕۆژ گەشتەکە ئەنجام دەدرێت.