University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی كۆرسی (Amideast) لەزانكۆی راپەڕین

سێنتەری پەرەپێدان و زمان، ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی ئەمیدیستیان (Amideast) كە لە ٢٦\٩\٢٠١٨ لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامداوە، دەكاتەوە كە پێویستە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦\١٢\٢٠١٨ سەردانی سێنتەر بکەن بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە:

١- پێدانی کرێی کۆرسەکە و کتێبی کۆرسەکە
٢- زانینی ئەو ئاستەی لێی وەرگیراویت
٣- وەرگرتنی کتێبی کۆرس بۆ ئەو چەند ئاستەی پێویستتە
تێبینی: دەتوانن لە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ تا ٢ی پاشنیوەڕۆ، لە ڕۆژی چوارشەممە لە ئۆفیسی سێنتەری زمان، لە بینای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی سێیەم سەردان بکەن بۆ مەبەستەكانی سەرەوە.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان