University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ شاعیرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، لەپێناو خزمەتکردن بەبواری ئەدەب و شیعری ناوچەکە، لە ساڵیادی ڕاپەڕینی (٥-٣) ی گەلەکەمان، چالاکی (دیداری شاعیرانی ڕاپەڕین) ئەنجام دەدات، بۆیە هەر شاعیرێک دەخوازێت بەشدار بێت لەو دیدارە دەتوانێت تێکستی خۆی بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان.

دواکات بۆ ناردنی تێکستەکان بەرواری (١٧-٢- ٢٠١٩)
ناونیشان/ بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری، بینای سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، نهۆمی چوارەم.