University of Raparin Logo

دەرفەتی كار بۆ دەرچووانی بەشی ئینگلیزی لەزانكۆی راپەڕین

بەشی زمانی ئینگلیزی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە (8) دەرچووی بەشی ئینگلیزی هەیە وەکو یاریدەدەری مامۆستا کاربکەن بە شێوەی (سەردان و وانەبێژی).
پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس یان ماستەر) بێت لە زمانی ئینگلیزیدا. ئەم دەرفەتە بۆ ماوەی (١٢) هەفتەیەو لەگەڵ بەشی ئینگلیزیدا کاردەکات لە رێکەوتی (٢\٣\٢٠١٩)ـەوە دەست پێدەکات.

تێبینی
- دوا وادە بۆ ناردنی سیڤیەکانتان ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢١\٢\٢٠١٩) کاتژمێر (١:٣٠)ی دواینیوەڕۆیە.
- چاوپێکەوتن لەڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٣\٢\٢٠١٩) ئەنجامدەدرێت لەبەشی ئینگلیزی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەنهۆمی سێیەم کاتژمێر (٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی.
- سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.