سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان لەهەموو قۆناغەكان دەكاتەوە ، كە خواستی بەشداریكردنیان هەیە لەبەرنامەی (ئەستێرەكانی زانكۆ)، كە بۆ ساڵی دووەمە لە كەناڵی (K24) ئامادە و پێشكەشدەكرێت. لەكات و شوێن و ڕۆژی دیاریكراودا ئامادەی هەڵسەنگاندن و چاوپێكەوتن بن.
پێویستە خوێندكاری بەشداربوون لەزانكۆ هەڵسەنگاندنی بۆ كرابێت و لەلایەن لیژنەی سەرۆكایەتی زانكۆوە دەست نیشان كرابێت. ئەو خوێندكارانەی خواستی بەشداریكردنیان هەیە پێویستە بۆ رۆژی چاوپێكەوتن ئامادەبن و زانیارییان لەسەر ئەم بوارانەی خوارەوە هەبێت.
زمان و ئەدەب (كوردی و نەتەوەكانی تر)
مێژوو و جوگرافیا (ناوخۆو دەرەوە)
وەرزش
زانستە كردارییەكان (بایۆلۆژی، فیزیا، كیمیا)
تەكنۆلۆژیا
هونەر
بیركاری
تەندروستی
زانیاریی گشتیی
رۆژی چاوپێكەوتن: دوو شەممە (25-02-2019) كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی
شوێن: بەڕێوەبەرایەتی) سەنتەری گەشەپێدانی كار( لەبینای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، نهۆمی سێیەم.
تێبینی/ خوێندكارانی بەشداربوو لەلایەن زانكۆوە سەرپەرشتیدەكرێن و بەفەڕمی دەنێردرێن بۆ راهێنان و بەشداریكردن لە پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەكەو كرێی هاتن و چوون و مانەوەو نانخواردنیان بۆ تەرخاندەكرێت.
