University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی (كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانست) و بەكرێدانی (كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردە)

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(32)ی(1986) ماددەی(9)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بەنوسراویان ژمارە(3333) لە(25/2/2018) دراوە بە بەرێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری هەر بەڵێندەرێك دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا و هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (20,000) بیست هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.

مەرج و ڕێنمایی بەشداریكردن:
1-ماوەی بردنی مەرج و رێنمایی لە ڕۆژی (1/7/2019) دەستپێدەكات تا بەرواری (29/7/2019) كۆتایی دەوام.
2-پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (1/7/2019 تا 29/7/2019) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
3- بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
4- هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (360.000) سێ سەد وشەست هەزار دینار بۆ كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردە وە بڕی(300.000) سێ سەد هەزاردینار بۆكۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانست.
5- زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی)باڵەخانەی كۆلێژی زانست دەكرێت لە هۆڵی مدرەجەكان لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
6- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دەوامی دوای پشوو دوا دەخرێت.
7- کاتی زیادكردن:
أ‌-بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان بەرواری (30/7/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (11:30) ی سەرلەبەیانی.
ب‌- بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت رۆژی (30/7/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (12:30) ی سەرلەبەیانی.
8- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەڕێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).