University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی (كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان) و بەكرێدانی (كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت)

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(32)ی(1986) ماددەی(9)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بەنوسراویان ژمارە(3333) لە(25/2/2018) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری هەر بەڵێندەرێك دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا و هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (20,000) بیست هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.

 

 

مەرج و ڕێنمایی بەشداریكردن:
1-ماوەی بردنی مەرج و رێنمایی لە ڕۆژی (1/7/2019) دەستپێدەكات تا بەرواری (29/7/2019) كۆتایی دەوام.
2-پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (1/7/2019 تا 29/7/2019) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
3-بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
4-هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (700.000) حەوت سەد هەزار دینار بۆ كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وە بڕی(455.000) چوار سەد وپەنچاو پێنچ هەزاردینار بۆ كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان.
5-زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی)باڵەخانەی كۆلێژی زانست دەكرێت لە هۆڵی مدرەجەكان لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
6-هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دەوامی دوای پشوو دوا دەخرێت.
7- کاتی زیادكردن:
أ‌-بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان بەرواری (30/7/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (9:30) ی سەرلەبەیانی.
ب‌-بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت رۆژی (30/7/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (10:30) ی سەرلەبەیانی.
8- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).