پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(32)ی(1986) ماددەی(9)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بەنوسرایان ژمارە(3333) لە(25/2/2018) دراوە بە بەرێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای تایبەتمەندی ئامادەكردنی خواردن دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
1-ماوەی بردنی مەرج و رێنمایی لە ڕۆژی (1/7/2019) دەستپێدەكات تا بەرواری (29/7/2019) كۆتایی دەوام .
2-پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (1/7/2019 تا 29/7/2019) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
3-بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
4-هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە ودانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (3.658.000) سێ ملیۆن وشەست سەد وپەنچاو هەشت هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی زانست، وە بڕی(4.000.000) چوار ملیۆن دینار بۆكافتریای كۆلێژی پەروەردە، وە بڕی (200.000) دوو سەد هەزار دینار بۆكافتریای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی قەڵادزێ، وە بڕی (1.000.000) یەك ملیۆن دینار بۆكافتریای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە.
5-زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی)باڵەخانەی كۆلێژی زانست دەكرێت لە هۆڵی مدرەجەكان لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
6-هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دەوامی دوای پشوو دوا دەخرێت.
7-كاتی زیادكردن:
أ-بەكرێدانی كافتریای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە رۆژی (30/7/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (9:30) ی سەرلەبەیانی.
ب-بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانست رۆژی (30/7/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (10:30) ی سەرلەبەیانی.
ت-بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردە وبەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی قەڵادزێ رۆژی (30/7/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (11:30) ی سەرلەبەیانی.
8-بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).