University of Raparin Logo

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا ھەیە

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت / زانکۆی ڕاپەرین پێویستی بەمامۆستا هەیە بەسیستەمی سەردان لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر بۆ بەشەکانی (زمانی ئینگلیزی، زانستی کۆمپیوتەر، باخچەی ساوایان، بیرکاری، زمانی کوردی، زمانی عربی) بۆ ووتنەوەی ئەم وانانەی کەلە خشتەی فۆڕمی ئامادەکراو لە لینکی خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.
مەرجەکان:
1. مافەدارییەکان بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی ژمارە(7) ی 2015 خەرج دەکرێت.
2. داواکار لانی کەم (5) کاتژمێر لەهەفتەیەك دا وانە دەڵێتەوە.
3. داواکار لەهەردوو خولی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکان ئامادە دەبێت لە لیژنەی تاقکردنەوەکان بەمەبەستی هەڵەچنی (تصحیح) کردنی دەفتەرەکان.
4. داواکار هەریەکە لە سی ڤی و دوا بڕوانامە و نازناوی زانستی و کۆپی پێناس و كارتی زانیاری هاوپێچ لەگەڵ ئەم داواکاریە دەکات.
5. به‌رواری ٣-٨-٢٠١٩ دوا دەرفەتە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
پێویستە داواکار لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بە ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بکات.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfAWrU9pgUmr7ccu1LuqmYRemR0fWat8yv4yyBlyDKMXce8bQ/viewform