پشت بەست بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦/ ماددەی٩ )، بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٥-٢-٢٠١٨) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە وقەڵادزێ بە مەبەستی بەكارهێنانیان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر (١٥,٠٠٠) پانزە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، كرێی بڵاوكردنەوەی و سەرجەم خەرجییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە (١٩٦) سەد و نەوەد و شەش دۆنمە كە دەكەوێتە ناو كەمپەسی زانكۆ بەشی ڕۆژئاوای.
٢- زەوی زانكۆ لە كەمپەسی قەڵادزێ (٣٠) سی دۆنمە لە ناو كەمپەسی زانكۆ لە قەڵادزێ.
٣- زەوی هەر كەمپەسێك بە جیا بەكرێدەدرێت.
٤- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری ٢٤-٧-٢٠١٩ دەستپێدەكات تاوەكو بەرورواری ٢٢-٨-٢٠١٩ .
٥- ڕۆژی دەستپێكردنی زیادكردن لە ڕۆژی یەك شەممە بەرواری ٢٥-٨-٢٠١٩ كاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی دەستپێدەكات.
٦- شوێنی زیادكردن لە سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان دەبێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینیەوە.
٧- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندكردن و سپاردنی كارەكە پێی، تەواوی كرێی ساڵانە تسلیم دەكات و واژۆی گرێبەست دەكات لە ماوەی (٧) رۆژدا.
٨- بەشدار بوو پێویستە عێراقی بێت و وێنەیەك لە (ڕەگەزنامەی عێراقی، ناسنامەی باری كەسی) لەگەڵ خۆیدا بێنێت.
٩- پێویستە بەشداربوو بەر لە دەستپێكردنی زیادكردنەكە بڕی (٢٩٤٠.٠٠٠) دوو ملیۆن و نۆسەدو چل هەزار دینار وەكوبارمتەی سەرەتایی بۆ زەوی كەمپەسی ڕانیە ، وە (٢٧٠.٠٠٠) دوو سەد وحەفتا هەزار دینار وەكو بارمتەی سەرەتایی بارمتەی بۆ زەوی كەمپەسی قەڵادزێ لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە زانكۆمان دابنێت.
١٠- پێویستە تا ڕۆژێك بەر لە دەسپێكردنی زیادكردن سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە پێداویستیەكانی خاڵی (٣، ٧، ٨) بێنێت بۆ هەمان مەبەست.
١١- ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو مزایەدەكە دەكرێت.
١٢- بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
