University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ فرۆشتنی كەل وپەلی لەكاركەوتوو

پشت بەست بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦/ ماددەی ٩)، بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٥. ٢ . ٢٠١٨) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی كۆمەڵێك كەل وپەلی لەكاركەوتوو لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینیان دەكات سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی دراریی /هۆبەی خەرجیەكان بكات لە نهۆمی یەكەم لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ لە كەمپەسی رانیە بە مەبەستی دانانی بارمتەی یاسایی بەو ڕێژەیەی لە خوارەوە ئاماژەی بۆكراوە، كرێی بڵاوكردنەوەی وسەرجەم خەرجییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.
بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- پێویستە لەسەر ئارەزوومەندی بەشداریكردن بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (٨٦٩.٠٠٠) هەشت سەد وشەست ونۆ هەزار دینار، ودانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی.
٢- ڕۆژی ئەنجامدانی زیادكردنەكە بریتی لە ڕۆژییەك شەممە لە بەرواری(٢٥ . ٨ . ٢٠١٩) لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی .
٣- ئەم بانگەوازە بۆ جاری یەكەمە.
٤- پێویستە ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت لەماوەی یەك هەفتەدا نرخی كەل وپەلەكان بدات ، كەل وپەلەكان لە زانكۆ بباتە دەرەوە.
٥- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت بەهیچ شێوەیەك بۆی نیە كەل وپەلەكان لەناو زانكۆ بفرۆشێت بەڵكو دەبێت لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا بیانباتە دەرەوەی زانکۆ.
٦- ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو مزایەدەكە دەكرێت.
٧- بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

هاوپێچی یەکەم    -   هاوپێچی دووەم