کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان لەزانکۆی ڕاپەڕین لهکەمپەسی قەڵادزێ پێویستی بە مامۆستا هەیە لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا بۆ بەشەکانی سامانی ئاژەڵ و باخداری بۆ وتنەوەی ئەم وانانەی کە لە خشتەی ئامادەکراو لە لینکی خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.
مەرجەکان:
یەکەم: داواکار دەبێت هەردوو لایەنی تیۆری و پراکتیکی وانەکە بڵێتەوە بە گوێرەی ژمارەی گروپی قۆناغەکە.
دووەم: داواکار لە هەردوو خوولی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکان دەبێت ئامادەبێت لە لیژنەی تاقیکردنەوەکان بە مەبەستی هەڵەبڕکردنی دەفتەری خوێندکاران.
سێیەم: داواکار هەریەکە لە سیڤی و دوابڕوانامەو فەرمانی پێدانی نازناوی زانستی و پێناس و کارتی زانیاری هاوپێچ بکات لەکاتی پێشکەشکردن، پێویستە هەموو ئەم دۆکیومێنتانە بە شێوەی هاوپێچ بکرێن. بهفایلی (PDF)
چوارەم: دوا کات بۆ پێشکەشکردن بەرواری (4-8-2019) یە.
بۆ پێشكهشكردنی داواكاری بۆ وانەکانی بەشی سامانی ئاژەڵ گرته لهم بهستهره بكه:
بۆ پێشكهشكردنی داواكاری بۆ وانەکانی بەشی باخداری گرته لهم بهستهره بكه: