کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە ژمارەیەک لە مامۆستا و یاریدەدەری توێژەر هەیە بەشێوەی سەردان یان وانبێژ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠، بۆ ئەم بابەتانەی کە لە خوارەوە دیاریکراون، بەپێی ئەم مەرجانە:
١- پێویستە خوازیار ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان سەروتر بێت لە بواری تایبەتی وانەکان.
٢- هەڵگری نازناوی زانستی ھەبێت .
٣- ژمارەی کاتژمێرەکانی وانە وتنەوەی بگونجێت لەگەڵ ڕێنماییەکانی زانکۆمان.
٤- پێویستە داواکار تا بەرواری ٣. ٨ . ٢٠١٩ زانیارییەکانی بنێرێت بۆ ڕگرایەتی کۆلێژی پەرستاری .
سیڤیەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.