کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە
کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین (کەمپەسی قەڵادزێ) پێویستی بە مامۆستا هەیە بە سیستەمی سەردان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) بۆ ئەم بەشانەی خوارەوە:
1- زمانی کوردی
2- زمانی عەرەبی
3- زمانی ئینگلیزی
4- پەروەردە و دەروونزانی
مەرجەکان:
1- هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت.
2- پێشکەشکار پێویستە نازناوی زانستی یان مەرجەکانی پێدانی نازناوی زانستی (بڕوانامەی خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوە و بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی TOEFL،IELTS) هەبێت.
3- مافە دارییەکان بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی ژمارە(7) ی 2015 خەرج دەکرێت.
4- پێشکەشکار لانی کەم (6) کاتژمێر لەهەفتەیەكدا وانە دەڵێتەوە.
5- پێشکەشکار لەهەردوو خولی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکان ئامادە دەبێت لە لیژنەی تاقکردنەوەکان بەمەبەستی هەڵەچنی (تصحیح) کردنی دەفتەرەکان.
6- پێشکەشکار هەریەکە لە سی ڤی و دوا بڕوانامە و نازناوی زانستی و کۆپی پێناس و كارتی زانیاری هاوپێچ لەگەڵ ئەم داواکاریە دەکات.
دووا بەروار بۆ پێشکەش کردنی داواکاری 11/8/2019 دەبێت.