بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێویستی بە ژمارەیەک دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی هەیە بە مەبەستی کارکردن وەک هاریکاری مامۆستا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ وەرزی خوێندنی پایزە و وەرزی خوێندنی بەهارە.
بەرواری پێشکەشکردن لە ڕۆژی پێنجشەممە٢٠١٩/٨/١ تاکو چوارشەممە ١٤/٨/ ٢٠١٩بەردەوام دەبێت.
بەرواری چاوپێکەوتن ڕۆژی چوارشەممە ٢١/٨/ ٢٠١٩ کاتژمێر ٨:٣٠ سەرلەبەیانی دەبێت لە بەشی زمانی ئینگلیزی نهۆمی سێیەمی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت دەبێت.
بۆ پێشکەشکردن تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی پێکەشکردن و داواکاری هاوپێچ.