University of Raparin Logo

زیادكردنی ئاشكرا بۆ جاری دووەم بۆ بەكرێدانی كافتریاكانی كۆلێژەكانی پەروەردەی بنەڕەت و كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان و سەرۆكایەتی زانكۆ

 

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(32)ی(1986) ماددەی(دەیەم)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بەنوسرایان ژمارە(3333) لە(25/2/2018) دراوە بە بەرێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای تایبەتمەندی ئامادەكردنی خواردن دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا.

هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بۆ كڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە وئاگاداری جاری یەكەم دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
1. ماوەی بردنی مەرج و رێنمایی لە ڕۆژی (7/8/2019) دەستپێدەكات تا بەرواری (20/8/2019) كۆتایی دەوام.
2. پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (7/8/2019 تا 20/8/2019) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
3. بەشداربوانی جاری یەكەم پێویستە لارینەبونیان نوێ بكەنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانكۆمان لەماوەی دیاریكراو لە خاڵی(2).
4. بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
5. هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (9.275.000) نۆ ملیۆن ودوو سەد وحەفتا وپێنچ هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، وە بڕی(6.846.000) شەش ملیۆن وهەشت سەد وچل وشەش هەزار دینار بۆكافتریای باڵەخانەی كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان وسەرۆكایەتی زانكۆ، ودانانی لەبەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی.
6. زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی)باڵەخانەی كۆلێژی زانست دەكرێت لە هۆڵی مدرەجەكان لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
7. هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دەوامی دوای پشوو دوا دەخرێت.
8. كاتی زیادكردن:
أ‌-بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت رۆژی (22/8/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (12:30) ی دوای نیوڕۆ.
ب‌-بەكرێدانی باڵەخانەی كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان وسەرۆكایەتی زانكۆ ، رۆژی (22/8/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (1:00) ی دوای نیوڕۆ.
9. بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).