ئاماژە بە کۆنوسی کۆبونەوەی بیست و پێنجەمی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ( ٥ . ٨ . ٢٠١٩ ) تەوەری دووەم بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بڕگەی سێ ، کە تیایدا رۆژمێری ساڵانەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ – ٢٠٢٠) لە زانکۆی ڕاپەڕین پەسەندکرا،
بەپێی رۆژمێرەکەش رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١ . ٩ . ٢٠١٩) یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت بۆ سەرجەم قۆناغەکان جگە لە قۆناغی یەکەم لە گشت کۆلێژەکانی زانکۆی راپەڕین.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران لە گشت کۆلێژەکان دەکاتەوە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی لە هۆڵەکانی وانەوتنەوە ئامادەبن.
کلیک بکە بۆ داگرتنی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی 2019-2020