سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان ئاگاداری خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی کەمپەسی ڕانیە دەکاتەوە،کە بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچان لە ڕۆژانی (پێنج شەممە و هەینی و شەممە) ڕێکەوتی (٢٩-٣٠-٣١ ی ئابی ٢٠١٩) دابەشدەکرێن. پێویستە خوێندکاران لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا پەیوەندی بە لیژنەکانی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکانەوە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون.
