پشت بەست بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (32) ی ساڵی (1986/ ماددە 10)، و بەو دەسەڵاتەی لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (3333) لە (25/2/2018) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی كۆمەڵێك كەلوپەلی لەكاركەوتوو لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینیان دەكات سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی داراریی/هۆبەی خەرجیەكان بكات لە نهۆمی یەكەم لەباڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ لە كەمپەسی رانیە بە مەبەستی دانانی بارمتەی یاسایی بەو ڕێژەیەی لە خوارەوە ئاماژەی بۆ كراوە، سەرجەم خەرجییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ.
بەم شێوەیەی خوارەوە:
1. پێویستە لەسەر ئارەزوومەندی بەشداریكردن بارمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (869.000) هەشت سەد وشەست و نۆ هەزار دینار، و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی.
2. ڕۆژی ئەنجامدانی زیادكردنەكە ڕۆژی(یەكشەممە) دەبێ لەبەرواری (16-9-2019) لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی .
3. ئەم بانگەوازە بۆ جاری یەكەمە.
4. پێویستە ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەجێت لەماوەی یەك هەفتەدا نرخی كەل وپەلەكان بدات و لەزانكۆ بیانباتەدەرەوە.
5. ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت بەهیچ شێوەیەك بۆی نیە كەلوپەلەكان لەناو زانكۆ بفرۆشێت بەڵكو دەبێت لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا بیانباتەدەرەوە.
6. ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو مزایەدەكە دەكرێت.
7. بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە(ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).